پەیامی هودا پار لەبارەی نەکبە: خاوەنی راستی خاکەکانی فەلەستین خەڵکی فەلەستینە!

سەرۆکایەتی کاروباری دەرەوەی هودا پار بە بۆنەی ٧٧مین ساڵوەگەڕی ڕۆژی نەکبە پەیامێکی بڵاو کردەوە.
سەرۆکایەتی کاروباری دەرەوەی هودا پار بە بۆنەی ٧٧مین ساڵوەگەڕی ڕۆژی نەکبە پەیامێکی بڵاو کردەوە و لە راگەیەندراوەکە هاتووە، "خاوەنی خاکەکانی فەلەستین خەڵکی فەلەستینە کە لەو خاکانە لە دایکبوونەتە و خۆڕاگری دەکەن و شەهید دەبن."
"قسەی ترامپ ئاشکرای کرد کە هەوڵ دەدرێت کە خاکەکانی فەلەستین بخرێتە بابەتی مامەڵەکردن"
لە راگەیەندراوەکە ئاماژە بەوە کرا کە ٧٧ ساڵ بە سەر ڕۆژی نەکبە تێپەڕی کە لە ساڵی ١٩٤٨ بووە هۆی کۆچی زۆرمڵێی هەزاران فەلەستینی و دواتر هاتووە، "رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی و لایەنگرانی نێودەوڵەتی هەوڵدەدەن گەمارۆ و هێرشەکانی غەززە بکەنە سیاسەتی دەربەدەریی سیستماتیکی. بەیاننامەکەی دۆنالد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا، 'دەمەوێت ئەمریکا خاوەندارێتی لە غەززە بکات'، بەتایبەتی لە ساڵیادی نەکبەدا، ئاشکرایکردووە کە خاکەکانی فەلەستین وەکو بابەتی مامەڵەکردن لە لایەن عەقڵیەتی ئیمپریالیستییەوە بەکاردەهێنرێن. ئەم لێدوانە پێویستە وەک تەحەدایەکی بێئەدەبی سەیر بکرێت کە زیاتر شەرمەزاری بەڕێوبەرە موسڵمانەکان قووڵتر دەکاتەوە کە لە بەرامبەر جینۆسایدەکەدا بێدەنگن."
"ئێمە بە تەواوی پشتیوانی لە بەرخۆدانی شەرەفمەندانەی خەڵکی غەززە دەکەین لە بەرامبەر هەوڵەکانی دیپۆرتکردنەوە"
لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە، "وەک هودا پار، ئاگادارین کە پرسی فەلەستین تەنیا پرسێکی جوگرافی نییە، بەڵکو تاقیکردنەوەیەکی هاوبەشە بۆ شەرەفی ئوممەت و دادپەروەری و ویژدانی مرۆڤایەتی، هەر لەبەر ئەم هۆکارەش ئێمە بە تەواوی پشتیوانی لە بەرخۆدانی شەرەفمەندانەی خەڵکی غەززە دەکەین.
ئێمە جارێکی دیکە لەسەر یادی ٧٧ ساڵەی نەکبە جەخت دەکەینەوە؛ خاوەنی خاکەکانی فەلەستین خەڵکی فەلەستینە کە لەو خاکانە لە دایکبوونەتە و خۆڕاگری دەکەن و شەهید دەبن، غەززە بۆ فرۆشتن نییە و هەرگیز نابێتە خاکێک کە ڕادەستی داگیرکەران بکرێت. کۆمەڵکوژی و بۆردومانی منداڵان ناتوانێت ئیرادەی بەرخۆدانی فەلەستین بشکێنێت."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئەنجامی پێشبڕکێی کارتۆنی بەناونیشانی "غەززە تاقیکردنەوەی ئوممەت" کە لەلایەن دەزگای پەروەردەی ئیدەئال (ئیدەڤ) ڕێکخرابوو لە ئەنجامی مەراسیمێک لە عەنتاب راگەیەندرا.
وتهبێژی وهزارهتی کشتوکاڵ ئاماژهی بۆ ئهوه کرد، له ههندێ ناوچهی ههرێمی کوردستان وشکهساڵییە و وتی، "پلانمان ناردووه بۆ سهرۆکایهتی ئهنجوومهنی وەزیران به مهبهستی بەرەنگاربوونهوەی وشکهساڵی و گۆڕانکارییهکانی کهشوههوا."
گروپێک خێرخواز لە قەزایەکی شارۆچکەی هێنێی پارێزگای دیاربەکر ٢٥٠ هەزار لیرەی بۆ کاروانی ئومێد دایەوە بۆ ئەوەی بگێننە غەززە.